کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسی یەکیەتی خوێندکارانی کورد لەگەڵ نوینەری وەزارەتی پەروەردەی نۆروێژ کۆبۆوە

22:18 - 14 رەشەمه 2718

ڕۆژی ١٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاویی، ناسر قادرپوور بەرپرسی گشتیی یەکیەتی خوێندکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات، لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی خوێندن و پەروەردەی وڵاتی نۆروێژ " یورون ڕیتمان" کۆبۆوە. لەو دیدارەدا، بەڕێز "ناسرقادرپوور" باسێکی لەسەر وەزعی خوێندن و پەروەردەی حکوومەتی ئیسلامی ئێران کرد کە لە کوردستان بە بەرنامە ی تایبەت، نهێنی و سیاسەتی سڕینەوەی کولتوور و زمان و هۆیەتی کوردی لە رێگایی خوێندن و پەروەردەوە کاری لە سەر دەکرێ، بەتایبەتی کار لە سەر چینی خوێندکاران، لاوان و ژنان لە سیستیمی پەروەردە و خوێندن و پێشگرتن لە پێشکەوتنی خوێندکاران لە زانکۆکان کە ڕێژیمی ئێران بەردەوام کۆسپیان بۆ دروست دەکا و بە بەهانەی جۆراو جۆر پێش بە پێگەیشتن و خۆپێگەیاندنیان دەگرێ. هەر لەو پێوەندیەدا کۆمەڵێک بەڵگە لە لایەن ناسر قادرپوورەوە خرانە بەردەم وەزیری خوێندن و پەروەردەی حکوومەتی نۆروێژ و هەردوولا باسیان لەسەر بابەتە پێوەندیدارەکان بە خوێندن و پەروەردەوە کرد و ڕای خۆیان لەوبارەوە دەربڕی.