کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی دوازدەهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی

15:39 - 15 رەشەمه 2718

حیزبەکانی کوردستانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی ڕەشەمەی ٩٧ی هەتاویی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵە باس و بابەتێکی پێوەندیدار بە کار و ئەرکەکانی ناوندی هاوکاری خرانە بەر باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا. لە سەرەتای کاری کۆبوونەوەکەدا کاک عومەرباڵەکی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە ئەم ماوەیە بەرپرسایەتیی دەورەیی ناوەندی لە ئەستۆ بوو، دەستوری کاری کۆبوونەوەکەی خستە بەرباس و لە بڕگەیەکی دیکەدا کاک سۆران نووری ڕاپۆڕتێکی لە کار و چالاکییەکانی ناوەندی هاوکاری لەم دەورەیەدا پێشکێش کرد. لە برگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەپێی دەستووری کار راسپارەکانی کۆبوونەوەی ١١ی ناوەند تاوتویی کرا و چەند و چۆنیی کار و ئەرکەکانی ناوەندی هاوکاری لە پێوەندی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئێستا و داهاتوو لە ئێراندا گفتوگۆی زیاتری لە سەر کراو بڕیار درا کە زیاتر سەرنج بدرێ بەچڕ کردنەوەی هاوکاریەکان. بابەتێکی دیکە باس لە پەرەپێدان بە کار و چالاکییەکانی ناوەند، بەرینکردنەوەی حەوزەی ئەندامەتیی ناوەندی هاوکاری بوو کە بریاری پێویستی لەسەر دەرا، برگەی دیکەی کاری کۆبوونەوەی ناوەند تەرخان کرا بوو بۆ راپۆرتی تێکۆشانی کۆمیتەی زمانی دایک و تاوتوێی چالاکییەکانی ٢ی ڕەشەمەی ئەمساڵ کە لایەن ناوەندەوە دەست خۆشی کرا لە بەرێوەبەرانی کومیتەی رۆژی زمانی دایک ، برگەی کۆتایی کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ گویی راگرتن لە ڕاپۆرتی کۆمیتەی ئامادەکاری بۆ ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانی ئەمساڵ کە بە سرنج وتێبینی بەشداران بەرچاو روونی زیاتر دەرا بە بەرێوەبەرانی کومیتەی ئامادەکاری بۆ رێورەسمەکانی نەورۆزی ،. لە تاوتوێی باسەکانی ئەم دانیشتنەدا چەند باسێکیان بڕیاریان بۆ درا و تاوتوێی زیاتری چەند خاڵێکی دیکەش راسپێردەرا لە دانیشتنەکانی دوایی ناوەند دا بریاریان لە سەر بدرێ .