رۆژنامە
تیڤی
گۆڤار
Kurdî
فارسی
كوردی
کوردستان میدیا
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەرەتا
هەواڵ
حیزبی
تەشکیلاتی دەرەوە
کوردستانی
گشتی
مافی مرۆڤ
هەواڵ
ئامار
کۆمیتەی ناوەندی
ژووری هەواڵی کورد کاناڵ
وتار
فەرهەنگ و وێژە
وتووێژ
بەڵگەنامە
راگەیەندراوەکان
بەڵگەکانی کۆنگرە
فەرهەنگ و وێژە
سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) کۆمەڵێک ژیان و بەسەرهاتی تیکۆشەر و نیشتمانپەروەرانی حیزب و گەل لە چاڵەڕەشەکانی رێژیمی پەت و سێدارەی کۆماری ئیسلامی، هەزاران سڵاو و پێزانین بۆ ورە و خۆڕاگریتان. هەر سەلامەت و تەمەن درێژ بن بۆ نەتەوەی بەشخوراوی کورد.
شایانی باسە(ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) بەنیار لە داهاتوو دا ئەم دێکۆمێنتانە وەک کتێب چاپ و بڵاو کاتەوە.
کۆی نامیلکەکە ١٤٩ لاپەڕەیە.
نامیلکەی(دیرۆکی خۆڕاگری)(لە دێکۆمێنتەکانی ئەنجوومەنی زیندانییە
نامە و وەڵامێکی ئەدەبی
عەلی پیرۆتی، فەرماندەری حەماسەخوڵقێن
شانازیی بە "مەڕ" بوونمان دەکەین
کورتە ژیاننامەی د. نەزەند بەگیخانی پرۆفایل
* د. نەزەند بەگیخانی نووسەر و شاعیر، مامۆستای زانکۆیە لە بەریتانیا، زانکۆی بریستل. لە ١٩٨٧ ەوە لە مەنفا دەژی و خوێندنی باڵای لە زانکۆی سۆربۆنی فەڕەنسی تەواو کردووە. نامەی دکتۆراکەی تایبەت بووە بە "وێنەی ژنی کورد لەناو ئەدەبییاتی ئەوروپی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم" کە بە پلەی شەڕەفی باڵا لە ١٩٩٧ پێی بەخشراوە....
د.نەزەند بەگیخانی وەکو شاعیرێکی جیهانی ناسراوە و جگە لە کوردی بە ئینگلیزی و فەڕەنسیش دەنووسێ. بە کوردی شەش دیوانی شیعری و بە ئینگلیزی و فەڕەنسی سێ دیوانی هەیە. لە ساڵی ٢٠١٢ دیوانی "دوێنێی سبەینێ" خەڵاتی فێمینی شیعری فەڕەنسی بەناوی سیمۆن لاندری وەرگرتووە.
* شایانی باسە کە د. نەزەند بەگیخانی لە چەندەها کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە وەکو کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یوئێن دەربارەی ژن لە پەکین (١٩٩٥)، رێپێوانی جیهانی ژنان لە واشینتن و بەشداری لە کۆنگرەی یوئێن لە نیۆرک (٢٠٠٠)، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی لە سوید بۆ بەرەنگاربوونەی تاوان لەسەر بنەمای شەرەف (٢٠٠٤). هەروەها رۆڵێکی دیاری هەبووە لە ئاراستەکردنی ستراتیژیی تایبەت بە کوشتن و تاوانەکانی شەرەفپارێزی لەسەر ئاستی ئەوروپا و کوردستان و یوئێن دا. وەکو پسپۆڕ لەگەڵ یوئێن ویمێن و یونامی و حکومەتی سویدی و سکۆتلەندیاردی بەریتانی کاری راوێژکاری کردووە. ئێستاش وەکو پسپۆڕ راوێژکاری نێودەوڵەتیی خوێندنی باڵاو جێندەرە لە هەرێمی کوردستان و دامەزرێنەری سەنتەری خوێندنی جێندەر و توندوتیژیی زانکۆی سلێمانییە، هەروەها لە رێگای نووسینی پرۆپۆزەڵەوە بناغەی دوو سەنتەری دیکەی ئەکادیمی لە کوردستان داناوە، لەوانە زانکۆی سۆران و زانکۆی ئەمریکی. دوا توێژینەوەی د. نەزەند بەگیخانی تایبەتە بە وێنەی ژن لەناو میدیا لە کوردستان کە بەهاوکاری سەنتەری خوێندنی جێندەر و توندوتیژی زانکۆی سلێمانی ئەنجامی داوە....
نامیلکەی( کۆرونانامەی ژنێک)
"زانیاری بۆ ڕزگاری" و "قوتابخانە سەنگەرمانە"
ئەو نەتەوەیەی لە ناخی خۆیدا ئەوەندە لاواز و کلۆر بێت نەتوانێ برینەکانی خۆی ببینێ، نەتوانێ شێرپەنجەی ناخی هەڵداتەوە، ئەو نەتەوەیەی نەتوانێ ڕووبەڕووی قەدەری خۆی ببێتەوە، ئەو نەتەوەیەی نەتوانێ کێم و پیسیی برینەکانی خۆی لێکاتەوە و فڕێ دات، ئەو نەتەوەیە ژیانی داهاتووی جگە لە وەهم و تراویلکە و خۆهەڵخەڵەتاندن هیچی دیکە نییە. کورد ئەگەر هەزار ساڵی دیکە لە ململانێ و کوشتاردا بێت کە نەتوانێ دەست بخاتە سەر برینەکانی هەر دەگەڕێتەوە خاڵی سفر و سەرەتا.
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، چەند سەرەقەڵەمێک لە دیاریکردنی برینەکانمان، چەند خاڵی لاوازی زۆر قورس دەستنیشان دەکەم:
یەکەمیان: برینی برایەتی، کورد و برایەتی، کورد و هاوسێکانی، یان کورد و ئاغاکانی.
دووەم: خیانەت یان نیفاقی سیاسی، یان جیاوازی و یەکتر قبووڵنەکردن، یان تۆڵەکردنەوە و سەری یەکتر پانکردنەوە و دەیان ناوی دیکە.
سێیەم: گەلەکۆمەکیی دنیا لەسەر مانەوەی گەلێک بە کۆیلایەتی. گەلێک بۆ ماوەی سەدان ساڵە هەموو دنیا کۆکن لەسەر ئەوەی کە دەبێ کۆیلە بێ، کە دەبێ ژێردەستە و ملکەچ بێ، کە دەبێ دابەشکراو و خەسیو بێ، هەتا کوشتن و لەناوبردنیشیان لەژێر ئەو سیستەمە جیهانییەدا بە یاسایی کراوە.
چوارەم: دڵشکانی خودی کورد لەلایەن کوردەوە، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، فەرامۆشکردنی وێژدان و ئینسانییەت. گەندەڵی و ملهوڕی، برسیکردن و سووککردنی کوردبوون. لێستاندنەوەی هەستی نەتەوەیی لە تاکەکانی کۆمەڵگە.
لەجیاتی پێشەکی: بەشی هەرە زۆری ئەو خاڵانەی سەرەوە پەیوەندیی قووڵیان بە سیاسەت و حزبەوە هەیە، من دەمەوێ شەقێکی توند لە حزب هەڵدەم و لە ڕووی کولتوورییەوە ئەو برینانە بخوێنمەوە.
نامیلکەی(خوێندنەوەیەکی کولتووری بۆ شکستەکانی کورد ..)
شێعری هایکۆ بۆ منداڵان
سمینی یادداشتی ئاخوندێکی جڕشێت
"نان و ئازادی" لەدایک بووی ھەناوی گەلێکی چەوساوە
ئارام گرتن لای "کوڕەکان"
نامیلکەی( رووداوەکانی مانگی خەرمانانی رۆژهەڵاتی کوردستان) ناورۆکی ئەم نامیلکەیە: لە ناو، رێکەوت و شوێنی شەهیدان، کۆچکردکردوانی سیاسی، نووسەر، هونەرمەندان و چالاکوانی ژێنگەپارێز پیکهاتوو، هەرچەند بی کەم و کوری نییە بەڵام بۆ یاد و رێزلێنانی لەم ئازیزان کە بە پێی توانا خزمەتی گەل و نێشتمانیان کردوە جێی سپاس و پێزانینە. ئەوانەی لە ژیاندان سەلامەت و تەمەن درێژ و رووح رەوانی شەهیدان و کۆچکردوان شاد و رێگا خەبات و بەرخۆدانییان پڕ رێبوار بێت.
بۆ خوێندنەوەی نامیلکەکە بە دوو شێوە کتێبی و پی دی ئیف چرکە لەسەر دوو فایلی خوارەوە بکە:
نامیلکەی( رووداوەکانی مانگی خەرمانانی رۆژهەڵاتی کوردستان)
نامەیەکی بڵاونەکراوەی هێمن موكریانی بۆ د. شوکریە ڕەسووڵ
مێژووی ڕەوتی نووسینەوەی یاساکانی مافی مرۆڤ
زامی کتێب و کتێبی زامدار
<<
<
27
28
29
30
31
32
33
34
35
36
>
>>