کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی شەش کۆڵبەر سنووری نەوسوود

13:46 - 17 خەزەڵوەر 2723

شەوی سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، شەش کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری نەوسوود، بریندار کران.

بەپێی راپۆرتی "کوردپا"، ئەم کۆڵبەرانە، بە بێ ئەوەی کە پێشتر هۆشدارییان پێ بدرێت، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کراونەتە ئامانج و دواتریش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەریش، ٨ کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لەم سنوورە بریندار کران.