ڕۆژی چوارشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥، خوشكە تووبا خزرزادە، ژنی نیشتمانپەروەر، لە ئاوای گردی قەبران سەر بە ناوچەی ئەحمەدی كۆڕی بۆكان کۆچی دوایی کرد.
خوشكە تووبا ژنێكی نیشتمانپەروەر و حیزبی و پێشمەرگەدۆست بوو. ئەو لە كاتی خەباتی چەكداریدا دەرگای ماڵەكەی هەمیشە بە ڕووی كادر و پێشمەرگەكانی هێزی ١١٠ی بەیاندا كراوە بوو و هەموو كادر و پێشمەرگەكانی حیزبی بە كوڕ و برای خۆی دەزانی.
دوو برای خوشكە تووبا بە ناوەکانی ئەحمەد و تاهیر دوو فەرماندەی ئازا و قارمان و خۆشەویستی خەڵكی ناوچەی بۆكان بوون کە چوونەتە ڕیزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە.
خوشكە تووبا ئاواتی ئەوە بوو ڕۆژێک كوردستان بە ئازادی ببینێ و دووبارە برا پێشمەرگەكانی لە ئامێز بگرێتەوە.
تەرمی خوشكە تووبا لە زێدەكەی خۆی و بە بەشداریی خەڵكی بۆكان و ناوچەكە بە خاكی پیرۆزی كوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.