کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە بانە

08:59 - 8 پووشپەڕ 2726

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥، کاک مستەفا مستەفایی، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی بانە، بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە، کۆچی دوایی کرد.

کاک مستەفا هەردەم ئامادەی خزمەت بە هێزی پێشمەرگە بوو و هەرکات لە کێوەکانی بانە پێشمەرگەکانی دیتبا بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە هاوکاری دەکردن.

ناوبراو هۆگرێکی ڕاستەقینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و لەم ڕێبازەدا و لە پێناو سەرکەوتنی دۆزی ڕەوای گەلەکەیدا ئامادەی هەر چەشنە گیانفیدایێک بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.