ڕۆژی هەینی ۱۲ی پووشپەڕ ۱٤۰۵، کاک ئیدریس شەختانی خەڵکی ئاوایی شەختان و دانیشتووی پیرانشار، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە تەمەنی ٤۷ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک ئیدریس کەسێکی نیشتیمانپەروەر، دڵسۆز و بەهەڵوێست بوو، هەموو کات ئاواتی ڕزگاریی گەل و نیشتمانەکەی لە دڵدا بوو.
ناوبراو کەسایەتییەکی دیار و جێگای باوەڕی خەڵکی ئاوایی شەختان و ناوچەکە بوو.
تەرمی کاک ئیدریس ڕۆژی هەینی لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەی پیرانشاردا و لە ئاوایی شەختان بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.