کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری شنۆ

17:06 - 15 پووشپەڕ 2726

کاک رەحمان ڕەسووڵی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی ئاوایی هێیە سەر بە شاری شنۆ،  بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک ڕەحمان له ساڵەکانی ٥٧ هەتا ٦٩ لە هەموو شوێن و کاتیکدا یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و ماڵ و مەزراشی شوێنی حەسانەوەی کادرەکان و پێشمەرگەکانی شاری شنۆ بووە.

کاک ڕەحمان کەسایەتی نیشتمانپەروەر، جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکی شاری شنۆ و گوندەکان و خەڵکی ئاوایی هێیە بووە.

برایەکی کاک ڕەحمان بە ناوی عەلی ڕەسووڵی لە ساڵی ١٣٦٨دا لە ڕێزەکانی هێزی سمکۆدا شەهید بووە.

کاک ڕەحمان هاندەرێکی باشی منداڵەکانی بۆ درێژەدان بە خوێندن لە ئاستی باڵا بۆ خزمەت بە خەڵک بوو.

تەرمی ناوبراو بە بەشداریی خەڵکی ناوچەی شنۆ و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابخانەکان لە ئاوایی هێیە بە خاکی نیشتمان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.