کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی ئایینی و ئەدەبیی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی هەوشار

08:41 - 15 گەلاوێژ 2726

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی گەلاوێژ، مامۆستا مەلامحەممەد ئێکرامی، مامۆستای ئایینی، نووسەر، وەرگێڕ، شاعیر و مامۆستای خانەنشینی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا لە ساڵی ١٣١٦ی هەتاوی لە ئاوایی مەمەر سەر بە شاری ساینقەڵای ناوچەی هەوشار لەدایک بوو و لە کۆتاییەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاویدا ڕوو دەکاتە شاری مەهاباد و جیا لە بەجێگەیاندنی ئەرکی مامۆستایەتیی ئایینی و وانەوتنەوە لە قوتابخانەکانی ئەو شارەدا، خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبیش بووە.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشەویست و بەهەڵوێستی کوردستان و جێی متمانەی کۆمەڵانی خەڵک بوو.

مەلامحەممەد کەسایەتییەکی جێی متمانەی تێکۆشەرانی سیاسی و بنەماڵەکانیان بووە کە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە بیر و ڕێبازی کوردایەتی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.