ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٥، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک قادر ئەبدەم، لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە لە گوندی داش دوورگە سەر بە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد.
کاک قادر ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە هەمیشە لە کاتی پێویستدا ماڵەکەی شوێنی حەشاردان و حەسانەوە ی کادر و پێشمەرگەکانی دێموکرات بوو.
ناوبراو تا دوایین ساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.