ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، خاتوو سەفیە بەیداقی، ژنە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر و هاوژینی شەهیدێکی کوردستان و خەڵکی شاری بانەوڕێ سەر بە ناوچەی باینگانی پاوە، بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.
خاتوو سەفیە ژنێکی دڵسۆز و خەمخۆری حیزبی دێموکرات بوو.
ناوبراو هەروەها هاوسەری شەهیدێکی کوردستان بە ناوی عومەر مورادی ناسراو بە "هۆمەر" و هەروەها خوشکی ٢ برای لەسێدارەدراوی سیاسی بە ناوەکانی عینایەت و سابیر مورادییە.
ناوبراو سەرەڕای خۆشناوی و خۆشەویستیی لەنێو خەڵکەدا، هەموو کات شانازیی بە ڕێبازی هاوژین و برا شەهیدەکانییەوە دەکرد و وەفادار بە ڕێبازی پڕسەروەریی حیزبی دێموکرات و ئامانجە بەرزەکانی مایەوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی پاوە و باینگاندا و لە گۆڕستانی ئاوایی بانەوڕێ بە خاکی پیرۆزی کوردستان کوردستان سپێردرا.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.