کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە ژاوەرۆی سنە

09:09 - 20 رەزبەر 2726

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک عەبدولمەجید ڕەحمانی کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی ئاوایی مێراو سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا، بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی حیزبخۆشەویست، خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە بوو.

هەروەها کوڕێکی ناوبراو بە ناوی عالم ڕەحمانی ئێستا ئەندامی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتە.

ناوبراو هەتا کۆتایی ژیانی پشتیوانیی لە پرسی مافخوازانەی گەلەکەی و ڕێبازە پیرۆزەکەی حیزبی دێموکرات کرد.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا و لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.