کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە شاری شنۆ

09:13 - 20 رەزبەر 2726

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، دایە ڕوقیە محەممەدپوور خەڵکی ئاوایی خاتوون باغی مەهاباد، دانیشتووی شاری شنۆ و دایکی شەهیدێکی کوردستان لە شاری شنۆ، بەهۆی نەخۆشی و بە ساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

دایە ڕوقیە ژنێکی نیشتمانپەروەر، حیزبدۆست و پێشمەرگەخۆشەویست بووە.

 ناوبراو دایکی شەهید مستەفا محەممەدپوورە کە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٣٦١ی هەتاوی، لە ئاوایی قوم قەڵای مەهاباد لە شەڕ و تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا دوای بەرگرییەکی قارەمانانە شەهید و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو و گڵکۆکەی لە گۆڕستانی شەبەک لە خوڕخوڕەیە.

دایە ڕقیە هەتا دوایین هەناسەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.