کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە شاری ڕانیە

10:47 - 29 رەزبەر 2726

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک «ڕەسووڵ زەڕنیا»، ئەندامی بەوەفا و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە دەڤەری بیتوێن و لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڕەسووڵ زەڕنیا ۱۹ی بەفرانباری ۱۳٤۷ی هەتاوی پاش کوژانەوەی چراوگی خەباتی مەلا ئاوارە، لە بنەماڵەیەکی هەژار و دەستکورتی گوندی دارمەکۆنی شارستانی سەردەشت لە دایک بوو. هەر لە منداڵیدا بەهۆی دۆخی سەختی بنەماڵەکەیەوە بێبەش بووە لە خوێندن.
ڕەسووڵ زەرنیا لە ساڵی ۲۰۰٥ی زایینیدا و هاوکات لەگەڵ دەستبەکاربوونی «تەشکیلاتی ئاشکرا»، بەوپەڕی باوەڕ و ئەمەگناسییەوە لەو بەشەدا، دەستی بە خەبات و تێکۆشان‌ کرد. ناوبراو یەکێک لەو تێکۆشەرانە بوو کە بۆ هەموو ئەرکێکی حیزبی ئامادە بوو.
کۆچی دوایی ئەم تێکۆشەرە کە تا دوایین ساتەکانی ژیانی بە وفا و دڵسۆزییەوە لە خزمەت ئامانجەکانی حیزب و گەلەکەیدا مابۆوە، خەسارێکی گەورە بوو.
بەو بۆنە خەمناکەوە ناوەندی تەشکیلاتی ئاشکرا خۆی بە هاوبەشی ئەو خەمە دەزانێ و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و ئازیزانی دەکات.