کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسێکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو لە مەهاباد

14:15 - 29 رەزبەر 2726

ڕۆژی یەکشەممە  ٢٦ی ڕەزبەری١٤٠٥ی هەتاوی، کاک عوسمان تەڵایی فەر، کەسی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی خەڵکی ئاوایی تاڵاو سەر بە ناوچەی شاماتی مەهاباد لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر، حیزبدۆست، خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵک بووە.

کاک عوسمان لەنێو خەڵکی ناوچەی شاماتدا جێگای ڕێز بووە و لە چارەسەرکردنی پرسە کۆمەڵایەییەکاندا، ڕۆڵێکی باش و ئەرێنی هەبووە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شامات و گۆڕستانی ئاوایی تاڵاودا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.