کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یابەسێ مەحموودی، هاوژینی میرزا دڵشاد ڕەسووڵی کۆچی دوایی کرد

10:40 - 2 خەزەڵوەر 2726

بەسێ مەحموودی ناسراو بە یابەسێ، هاوژینی میرزا دڵشاد ڕەسووڵی لە ئەندامانی کۆمەڵەی ژێکاڤ و ئەندام لە کابینەی کۆماری کوردستان لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا لە شاری قەڵادزێی باشووری کوردستان کۆچی دوایی کرد.

میرزا دڵشاد ڕەسووڵی، جێگری وەزیری مەعاریفی کۆماری کوردستان و یەک لە بەڕێوەبەرانی ڕۆژنامەی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکرات و کۆماری کوردستان بوو. میرزا دڵشاد پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان و پەڕیوەبوونی بۆ باشووری کوردستان، لە ساڵی ١٣٢٩ی هەتاویدا لەگەڵ یابەسێ ژیانی هاوبەشی پێک‌هێنا کە بەرهەمی ئەو ژیانی هاوبەشە ٧ منداڵ بوو.  

"ڕەسووڵ" یەکێک لە کوڕەکانی دایەبەسێ و میرزا دڵشاد کە لە تێکۆشەرانی سیاسیی بزووتنەوەی کورد بوو، ساڵی ١٣٥٦ حکوومەتی عێراق گرتی و ساڵی ١٣٥٧ لە زیندانی مووسڵ ئێعدام کرا. پێشتریش "حەسەن" کوڕێکی دیکەی یابەسێ و میرزا دڵشاد ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە بۆمبارانی شاری قەڵادزێدا شەهید ببوو.

یابەسێ کە ڕۆژی هەینی، ١ی خەزەڵوەر بەهۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد، مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە کۆچی دوایی یابەسێ مەحموودی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکات.