کاک برایم ئەرمەکان ناسراو بە برایم ڕەسووڵی ئاڕەحمان، ئەندامی تێکۆشەر و دێرینی حیزبی دێموکرات و خەڵکی ئاوایی سەرتان سەر بە مەنگوڕایەتیی مەهاباد لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا بەهۆی پیری و بەساڵاچوویەوە کۆچی دوایی کرد.
مام برایم کەسێکی نیشتمانخۆشەویست و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو.
هەروەها ماڵ و هەواری ناوبراو هەمیشە شۆێنی حەسانەوەی پێشمەرگە و تێکۆشەرانی حیزبی بووە.
سەرەڕای ئەوەی کە ئاوایی کاک برابم بچووک و تەنیا چەند ماڵێکی کەم بووە، بەڵام هەمیشە بەدڵێکی ئاوەڵاوە پێشوازیان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات کردووە.
ناوبراو هەتا ئەو کاتەی لە ژیاندا بوو وەک ئەندامێکی بەئەمەگ، وەفادار بە ڕێبازی پڕسەروەریی حیزب و ئامانجە بەرزەکانی مایەوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی مەنگوڕایەتی و ئاوایی سەرتاندا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.