کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایە بەتوول ئەمیری دایکی شەهیدێکی کوردستان لە کامێران

11:28 - 5 خەزەڵوەر 2726

ڕۆژی دووشەممە ۴ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، دایە بەتوول ئەمیری، ژنە نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات و دایکی شەهید محەممەد نەدیمی لە تەمەنی۷۱ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان کۆچی دوایی کرد.

دایە بەتوول ساڵی ۱۳۳۴ی هەتاوی لە شاری کرماشان لە دایک بووە.

ناوبراو خەمخۆری حیزبی دێموکرات و نیشتمانپەروەرێکی ڕاستەقینە بوو.

کوڕێکی دایە بەتوول بە ناوی محەممەد نەدیمی خەڵکی ئاوایی زیویە سەر بە شاری کامێران لە ساڵی ١٣٥٣ لە دایک بووە و کادری حیزبی دێموکرات بووە کە ڕێکەوتی۳۰ی گەلاوێژی ۱۳٨٨ی هەتاوی، لە سێڕێیانی مازی‌بن کەوتە کەمینی هیزەکانی ڕێژیم و شەهید بوو.

ناوبراو هەتا لە ژیاندا مابوو وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.