ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک ئیسمایل پاکدامەن، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و خەڵکی ئاوایی قەڵاتەڕەشی پیرانشار، بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک ئیسمایل لە ساڵەکانی ٥٩ و ٦٠ی هەتاویدا، پێـشمەرگە بووە و لە هیچ خزمەتکردنێک بە ڕێبازی کوردایەتی سڵی نەکردووەتەوە.
ناوبراو لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا، لە کۆمیتەی پیران و لکی ۳ی هێزی ئاوارە سازمان دراوە.
کاک ئیسمایل بە پێشمەرگەیەکی بوێر، دڵسۆز، سادە و دەستپاک ناسرابوو.
پاش چەند ساڵ پێشمەرگایەتی بەهۆی ژیانی بنەماڵەکەیەوە ناچار بوو بگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵەکانی لەوێش دڵسۆزانە هەوڵی دەدا بۆ نیشتمانەکەی و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ڕۆژهەڵات و ئازادیی کوردستان لە ئاواتە هەرە گەورەکانی بوو، بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا بە ئاواتەکانی مەزنەکانی بگات.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە و لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.