ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک حەسەن ئاقایی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و کوڕی شەهید مەحموود ئاقایی ناسراو بە "سۆفی مەحموود"، خەڵکی ئاوایی گوێغاجی هەوشار، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک حەسەن لە ئاوایی گوێغاج سەر بە هەوشار لە دایک بووە کە ئاواییەکان خاوەن زیاتر لە ۲٤ شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانە.
ناوبراو لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠دا پێشمەرگە بووە و هاوکات لەگەڵ باوکیدا لە هێزی سامڕەندی ئەو کاتدا سازمان درا.
دواتر بەهۆی دۆخی نالەباری بنەماڵەکەی و لەسەر داوای باوکی واتا سۆفی مەحموود و بە ڕەزامەندیی حیزب دەگەڕێتەوە نێوخۆ و خزمەت بە دایکە پیرەکەی و براکانی دەکات.
سۆفی مەحموود ئاقایی ناسراو بە "سۆفی مەحموود" باوکی ناوبراو ، پێشمەرگەی بە ڕابردوو و دێرینی حیزبی دێموکرات بوو کە پاش نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ڕێکەوتی ٤ی بانەمەڕی ۱٤۰۲ی هەتاویدا کۆچی دوایی کرد.
سۆفی مەحموود لەدایکبووی ساڵی ۱۳۰۰ی هەتاوی لە ناوچەی هەوشار بوو و لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا بوو بە پێشمەرگەی کۆمار و تا ڕووخانی کۆمار، پێشمەرگە بووە.
هەروەها برایەکی کاک حەسەن بە ناوی حوسێن ئاقایی ئێستەش لە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتەدایە و وەک کادرێکی بەوەج ئەرکە حیزییەکانی ڕادەپەڕێنێت.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی پڕسەروەریی حیزب، شەهیدان و باوک و برا پێشـمەرگەکەی مایەوە و بە سەربەرزیی سەری ناوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی هەوشار و لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.