ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، سایە مام قادری، کچی یووسف مام قادری پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا و بە هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنەوە، کۆچی دوایی کرد.
سایە مام قادری لە ٤ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٨٦دا لە شاری بۆکان لەدایک بووە و هەتا پۆلی ٩ خوێندوویەتی.
کاک یووسف مام قادری کوڕی ئەحمەد لە هێزی فەرماندەهی سەر بە ناوەندی هێزی پێشمەرگە ی کوردستاندایە و خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.