ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، كاک محەممەد نادری، باوكی پێشمەرگەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە تەمەنی ٩٨ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.
كاک محەممەد نادری لە ئاوایی پیر میكاییلی ناوچەی مەنگوڕایەتی مەهاباد لە دایک بووە و کوڕێکی بە ناوی عەزیز نادری ساڵانێکە لە ڕیزی پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتدا خەبات دەكات.
ماڵی كاک محەممەد ناوبراو لە ئاواییەكانی پیر مكاییل و كیتكەی ناوچەی مەنگوڕایەتی مەهاباد هەمیشە جێگای حەسانەوەی پێشمەرگەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە .
كاك محەممەد هەمیشە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو و تا دوایین ساتەكانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە و هەمیشە شانازی بە بەردەوامبوونی كوڕەكەی لە ڕیزی خەباتدا دەكرد.
كاك محەممەد تاكوو ئەو كاتەی كە ماڵاوایی لە ژیان كرد بەردەوام چاوەڕێی ئازادی و سەربەستی كوردستانی ڕۆژهەڵات و هاتنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو، كەچی تەمەن مەودای نەدا كە ئازادی ڕۆژهەڵات بە چاوە چاوەڕوانەكەی ببینێ.
برایەكی ناوبراو بە ناوی نادر نادری ناسراو بە بابەگەورە پێشتر پێشمەرگە بووە و تا دوایین ساتەكانی ژیانی هەر ئەندامی حیزبی دێموكرات بووە کە زۆربەی سوڵح و سەڵاحەكانی بەشێک لە مەنگوڕایەتیی مەهاباد بە كاک محەممەد دەسپێردرا و جێگای متمانەی خەڵكی ناوچەكە بوو.
تەرمی كاک محەممەد هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی شاری مەهاباد لە ناو ئاپۆڕای خەڵكی ناوچەكەدا بە خاكی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەكات و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.