کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا بە بەڵگە هاوکاریی ئێران لەگەڵ "ئەلقاعیدە" بڵاو دەکاتەوە

11:44 - 23 بەفرانبار 2720

"مایک پۆمپێئۆ"، وەزیری دەرەوەی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، وتوویەتی: "بە بەڵگە ئێران بە هاوکاری "ئەلقاعیدە" دەناسێنم" و ناوبراو جەختی کردووەتەوە دەیهەوێ ڕوونی بکاتەوە کە ئێران شۆێنی حەسانەوەی "ئەلقاعیدە"یە.

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" بڵاوی کردووەتەوە لەوانەیە "پۆمپێئۆ" باس لە پیاوی ژمارە دووی "ئەلقاعیدە" بکات کە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە تاران کوژرا".

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەر بڵاوی کردەوە: "ئەبوو محەممەد ئەلمیسری" وەرزی هاوینی ئەمساڵ لەلایەن ئیسرائیل لە وڵاتی ئێران کوژراوە و ئێران حاشای لە کوشتنی کەسی سەر بە "ئەلقاعیدە" لە ئێراندا کردووە.

"مایک پۆمپێئۆ" دەیهەوێ ئێران بە توندترین شێوە بخاتە ژێر گوشاری گەمارۆ ئابوورییەکان و هەروەها پێشتریش چەندین جار ئێرانی بە هاوکاری لەگەڵ "ئەلقاعیدە" تاوانبار کردووە.