![](/weney-mallperr/13476.jpg)
کوردستان میدیا: بازرگانیی و کەڵکوەرگرتن لە مادە سڕکەرەکان لە ئێراندا، لە دەستی سپای پاسدارانی ئەو وڵاتەدایە و عێراق و لوبنانیش شوێنی بازرگانیی ئەو ماددە سڕکەرانەن.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ویکیلیکس بڵاوکراوەتەوە، وڵاتی ئێران گەورەترین شوێنی ترانزیتی مادە سڕکەرەکان لە جیهاندایە و یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زیاترین بەکارهێنەری هەیە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و سپای قۆدس بە ڕێبەریی قاسم سلێمانی، چاودێریی لەسەر قاچاغکردنی مادە سڕکەرەکان بۆ عێراق و لوبنان دەکات.
لەو پێوەندییەدا، ڕەحمان فەزڵی وەزیری ناوخۆی ڕێژیمی ئێران جەختی کردەوە کە بازرگانیی مادە سڕکەرەکان ڕۆڵی بنەڕەتیی و گرینگی لە سیاسەتی نێوخۆیی ئێراندا هەیە.
پێشتریش مەحموود ئەحمەدینژاد سەرکۆماری پێشووی ئێران ڕایگەیاندبوو کە؛ سپای پاسداران کۆنتڕۆڵی بەسەر بازرگانیی مادە سڕکەرەکاندا هەیە.
ڕێژیمی ئێران لە وڵاتی لوبنان کارخانەی گەورەی بۆ بەرهەمهێنانی مادە سڕکەرەکان هەیە، کە لەژێر چاوەدێریی بەرپرسانی باڵای ئەمنییەتیی ئەو وڵاتەدا کار دەکەن.
هەروەها، عومەر ئەلحەمیری فەرمانداری پێشووی پارێزگای دیالەی عێراق، لە وتووێژێک لەگەڵ شرق الاوسطدا ڕایگەیاندووە کە؛ زیاتر لە سەدا ٩٠ی مادە سڕکەرەکان و حەشیش لە ئێرانەوە بۆ عێراق دێت.