کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵۆیەکی بریندار دوای دوو مانگ چارەسەرکردن گەڕێندرایەوە نێو سروشت

12:18 - 18 پووشپەڕ 2724

هەڵۆیەکی بریندار، کە لە نزیکەی مانگێک لەمەوبەرەوە لەلایەن لێژنەی ئاژەڵپارێزیی ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوانەوە چارەسەر و چاودێری دەکرا، لە سروشتی پاک و خاوێنی کوردستاندا ئازاد کرا.

دوو مانگ لەمەوبەر، هەڵۆیەک لەلایەن ڕاوچییانەوە بە سەختی بریندار بوو کە بەشێک لە ژینگەپارێزانی کوردستان لە بەشی "سەرشیو"ی شاری مەریوان دۆزییانەوە و ڕادەستی لێژنەی ئاژەڵپارێزیی ئەنجومەنی "سەوزی چیا" کرا، ئێستاش دوای دوو مانگ لە چارەسەرکردن بۆ سرووشتی کوردستان گەڕایەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، لە شاری "بانە"، چالاکوانێکی ژینگەپارێز دوای چارەسەرکردن و چاودێریکردنی هەڵۆیەکی بریندار و دوای دڵنیابوون لەوەی کە هەڵۆکە تەندروستە، ئەم باڵندەیەی لەنێو کێوەکانی کوردستان ئازاد کرد.