کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بان كی مون نیگەرانی خۆی لەحوزووری چەكدارەكانی حیزبوڵڵا لەسووریە دەربڕی

17:15 - 6 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: بەرپرسی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانی خۆی لەحوزووری حیزبوڵڵای لوبنان لەشەڕی ناوخۆیی سووریە دەربڕی.

بانی كی مون لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بوونی گرووپی حیزبوڵڵا لەسووریە دەتوانێ‌نائارامیی و كێشەی بۆ سەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین لێ‌بكەوێتەوە.

ئەوە لەحاڵێكدایە كە حەسەن نەسرۆڵڵا وتوویەتی: هەتا سەركەوتنی رێژیمی بەشار ئەسەد لەسووریە دەمێنینەوە.

هەنووكە شەڕ لەنێوان رێژیمی سووریە و ئەرتشی ئازاد بەمەبەستی بەدەستەوە گرتنی كۆنترۆڵی شاری قەسیر لەرۆژئاوای سووریە لەئارادایە.


چالاكانی مافی مرۆڤی سووریە بڵاویان كردبۆوە، كۆنترۆڵی بەشێك لەشاری قەسیر لەسووریە لەدەستی ئەرتشی ئازاد دایە و هێزەكانی رێژیمی سووریە بەمەبەستی بەدەستەوە گرتنی كۆنترۆڵی شارەكە دەستیان بە تۆپباران كردووە.
چالاكانی مافی مرۆڤ ئەوەشیان خستۆتە روو، هێزەكانی حیزبوڵڵاش شانبەشانی چەكدارانی رێژیمی سووریە بەدژی ئەرتشی ئازاد لەشەڕدان.
هەر لەو پێوەندییە هەواڵدەریی فەرانسە بڵاوی كردبۆوە، نزیك بە ١٠٠ كەس لەچەكدارەكانی حیزبوڵڵای لوبنان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەشەڕ لەگەڵ ئەرتشی ئازاد كوژراون.