![](/weney-mallperr/4424.jpg)
كوردستان میدیا: باوك و كچێكی مەهابادی بە هۆی كەوتنە نێو ئاو و شارەزا نەبوون بە مەلە كردن، گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی١٤ی پووشپەڕ كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ كچێكی تەمەن ٩ ساڵ بە ناوی سۆما تەبەرزەن كەوتۆتە ناو بەنداوی شاری مەهابادەوە و گیانی لەدەست داوە.
بەوتەی شایەتحاڵان باوكی ئەو كچە بە ناوی خدر تەبەرزەن تەمەن ٤٥ ساڵ بەمەبەستی رزگار كردنی سۆما خۆی هاویشتۆتە نێو ئاوەكە و ئەوەیش بە هۆی شارەزا نەبوون لەمەلەكردن و خوڕی ئاوەكە، خنكاوە.
ئەو بنەماڵەیە دانیشتووی گەڕەكی موکریان لەشاری مەهاباد بوونە.
بەپێی دوایین زانیارییەكان و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە تەرمی ئەو باوك و كچە رەوانەی پزیشك قانوونی شاری ورمێكراون.