کوردستان میدیا: له رۆژی یه‌که‌می کۆنگره‌ی ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست‌دا، لایه‌نه کوردییه‌کانی به‌شدار، داوای پێکهێنانی کۆمیته‌ی کوردیان له ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنچشه‌ممه، رێکه‌وتی ٩ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ٢٤مین کۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست له شاری کیپ تاون پایه‌ته‌ختی کۆماری ئه‌فریقای باشوور، له‌ژێر دروشمی بۆ ئهنتێرناسێونالیزمێکی نوێ و کلتورێکی نوێی سۆلیداریتێت، ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد و شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز لوقمان ئه‌حمه‌دی، نوێنه‌ری حیزب له ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست، به‌شداریی کرد.
٢٤مین کۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست به وته‌کان جێگری سه‌رکۆماری ئه‌فریقای باشوور، به‌ڕێز کهگالێما ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد.
سه‌ر له‌به‌یانیی رۆژی یه‌که‌می کۆنگره بۆ باس و هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌یرانی ئابووری جیهان و وه‌ڵامی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست بۆ ئه‌م گرفته ئابوورییانه ته‌رخان کرابوو.
پاشان هه‌ڵبژاردنی سکرتێری ئینترناسیۆنال و جێگره‌کانی ئه‌نجام درا و له‌ئاکامدا لویس ئایالا له‌لایه‌ن حیزبی سوسیالیستی شیلییه‌وه وه‌کوو سکرتێری ئنتێرناسیۆنال هه‌ڵبژێردرا.
لایه‌نه به‌شداره‌کانی کوردی کۆنگره‌ی ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست داوای پێکهێنانی کۆمیته‌ی کوردیان له ئینتێرناسیۆنال کرد.
له نێوئاخنی رۆژی یه‌که‌می کۆنگره‌ی ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست‌دا هه‌یئه‌تی حیزبی چاوی به نوێنه‌ری چه‌ندین حیزبی به‌شداری ئنیتێرناسیۆنال سوسیالیست که‌وت.