بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات وێبینارێک لە وڵاتی سوئید بەڕێوە چوو.
له درێژه‌ى ئەو كۆمه‌ڵه وێبینارانەی ڕێكخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات، وێبینارێكی تایبه‌ت به كۆمیتەی گشتى و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سوئێد بەڕێوە چوو.
لەو وێبنارەدا سیاسەتەكانی حیزب و هەروەها قۆناغە مێژووییەكانی نێوان شەهیدکرانی دوکتورشەرەفكەندی هەتا دەستپێكی ڕاسان باسی لێ کرا.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ، وێبیناریک به به‌شداریی "حوسێن نازدار" ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی ناوه‌ندی سیاسی و هه‌روه‌ها "شاهۆ فه‌رازمه‌ند" ئه‌ندامی پێشووی ڕێبهرایەتیی حیزبی دێموکرات بە شێوەى ئانلاین به‌ڕێوه چوو.
ئەو وێبنارە بە سروودی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و ڕاگرتنی ساتێک بێده‌نگى بۆ گیانی پاكى شه‌هیدانی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
له ده‌ستپێكدا، "حوسێن نازدار" ئاوڕێكی مێژوویی و سیاسیی له ڕابردوو و دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دایه‌وه و گرینگیی دروستبوونی ئه‌و حیزبه‌ى بۆ سه‌رخستنی مافی ئازادى و دادپه‌روه‌ری بۆ گه‌لی كورد له کوردستانی ڕۆژهەڵات خسته به‌ر باس كه له كۆماری كوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و دوا هه‌نگاویش ڕاگه‌یاندنی ڕاسانه.
"نازدار" باسی لەوە کرد، دێموكراسی و مافى هه‌رێمه‌كان له‌سه‌ر بناغه‌ى باری جۆغرافی وه‌ک سیاسه‌تێكی بنه‌ڕه‌تیی حیزبی دێموكراته كه به‌و هۆیه‌وه حیزب چووه‌ته نێو به‌ره و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كانی كوردستانی و ئێرانی بۆ ئه‌وه‌ى فێدراڵی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا جێبه‌جێ بكرێت.
له به‌شێكی دیکەی بەرنامەکەدا باس له سه‌ربه‌خۆیی حیزب و هه‌روه‌ها بڕوابوون به دێموكراسی كرا؛ هەروەها باس لە ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن و باری كولتووری و بزووتنه‌وه‌ى مه‌ده‌نی وه‌ک جۆره‌كانی دیکەی خه‌بات کرا.
پاشان، "شاهۆ فه‌رازمه‌ند" وێڕای هیواخواستن بۆ یەکگرتنەوەی بنه‌ماڵه‌ى گه‌وره‌ی دێموكرات، باسی له قۆناغه گرینگه‌كانی پاش شه‌هیدکرانی دوکتور "شه‌ره‌فكه‌ندی" كرد و مژارهكهى بەسەر سێ وێستگه‌ی گرینگدا دابەش كرد.
یه‌كه‌میان له ئاستی جیهانی كه بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی ئێمه كه‌وته به‌ر كاریگه‌ری و چاره‌نووسی یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت. هاوكات پێكهاته‌ی قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان كه له بواره جیاجیاكان كاریگه‌ریی هه‌بوو. هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ک گه‌وره‌بوونی كۆمه‌ڵگه و شاره‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیریی گشتی توانی كاریگه‌ریی خۆی دابنێت.
"فه‌رازمه‌ند "جه‌ختی كرده‌وه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران توانیویەتی له ئاست ئه‌و وێستگه جیاوازانه‌دا بێت و په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی و مافخوازیی خۆی بگه‌یه‌نێت و سه‌ربه‌خۆیى خۆى بپارێزێت.
وێبنارەکە بە پرسیاری بەشداران و وڵامی میوانانی بەرنامەکە کۆتایی پێهات.