کوردستان میدیا: "کەژاڵ نەقشبەندی" بەرپرسی گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، بەشداریی لە میتینگی ئینترناسیوناڵ سوسیالیست ڤۆمەن لە شاری بروکسێلی وڵاتی بلژیکدا کرد.
لە ڕۆژانی ۲٥ و ٢٦ ئۆکتۆبری ۲٠۱۸ی زایینی، میتینگی ژنانی ئینترناسیوناڵ سوسیالیست بە بەشداریی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیه کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی زۆربەی ڕێکخراوەکانی ژنانی جیهان و یەکیەتیی ژنانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش ئەندامی لە مێژینەی ئەو ڕێکخراوەیە؛ بەڕێوە چوو.
بنکەی سەرەکیی ئەو ڕێکخراوەیە لە شاری نیۆیۆرکی ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە و هەر ٣ مانگ جارێک لە وڵاتێک میتینگ بەڕێوە دەبات و تێیدا باس لە گیروگرفتەکانی ژنان دەکرێت و هەوڵ بۆ چارەسەرەیان دەدرێت .
میتینگی ئەم جارە لە چەند پانێل لەسەر کێشەی پەنابەران و کۆچبەران بوو.
پانیلی یەکەم : ژنان لە کاتی ڕۆیشتن ( حرکت ) ڕوانگەی جنسیەتی لە جەرەیانەکانی کۆچبەری وەڵامدانەوەی ژئۆپۆلیتیک
دووهەم : ژنان و مهاجرەت "مفهوم سازی" و لێکۆڵینەوە (تجزیەوتحلیل )
سێهەم : مەدارکی(شهادات) ژنان لە وڵاتی خۆیان بۆ دۆزینەوەی ڕێگای ئەمنتر و باشتر لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆسپ و چەڵەمەکانی سەر ڕێگایان
چوارهەم : ئەو هۆیانەی کە ژنان وڵاتی خۆیان بە جێدەهێڵن ، هۆکان و ئەو چاڵشانەی کە لەگەڵی ڕووبەڕوو دەبن.
پێنجهەم : ژنان کاتێک دەچنە ناو وڵاتی دیکە (ئورووپا) وڵاتە ئورووپاییەکان چۆن میوانداریی ژنانی پەنابەر و کۆچبەر دەکەن؟