کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئێلهام پەروین ژنی نیشتمانپەروەر لە بۆکان

12:20 - 16 خەزەڵوەر 2726

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، خاتوو ئێلهام پەروین، خەڵکی بۆکان و دانیشتووی شاری سەقز، بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر، دڵسۆز و هونەرمەند بوو کە بواری دەنگبێژی و خوێندنەوەی شێعر و هەروەها بوارە فەرهەنگییەکاندا چالاک بوو.

ئەم خاتوونە لە بواری گۆرانیشدا خاوەن دەنگێکی خۆش و دڵنشین بوو کە زۆربەی ئەو شێعر و گۆرانییانەی کە تۆماری کردبوو لە کاناڵ و کۆڕەکانی تێلێگرامدا بڵاو کراونەتەوە.

شایانی باسە، بە هۆی هەستی نیشتمانپەروەری لەگەڵ کوردکاناڵ هاوکاری کردووە و چەندین جار دەنگی لەو کاناڵە بڵاو بووەتەوە.

ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.