کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مستەفا بەبرزادە دڵی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات لە دەشتەبێڵ

12:55 - 16 خەزەڵوەر 2726

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٥، کاک مستەفا بەبرزادە دڵی، خەڵکی گوندی سیاوان لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

دوای ئاشکرابوونی خەباتی حیزب، کاک مستەفا وەک لاوێکی تازەپێگەیشتوو بوو بە پێشمەرگە و ئەرکە پێئەسپێردراوەکانی بە باشترین شێوە بەجێ دەگەیاند و بە تایبەتی لە چارەسەرکردنی پێشمەرگە نەخۆش و بریندارەکاندا ڕۆڵێکی بەرجاوی هەبوو. ناوبراو پاش چەند ساڵ پێشمەرگایەتی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە ناوخۆ و درێژەی بە ژیانی ئاسایی خۆی دا. لەو ماوەیەشدا بەردەوام پەیوەندیی بە کادرەکانی دەشتەبێڵەوە گرتووە و یارمەتیدەریان بووە .

کاک مستەفا لەنێو خەلکی ناوچەکەدا کەسێکی جێگەی متمانە و خۆشەویست بوو.

تەرمی ناوبراو لە ئاوایی سیاوان بە بەشداریی خەڵکی ناوچەکە بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.