کوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له كۆنگره‌ی حیزبی سۆسیال دێموكراتی ئاڵمان (SPD) بەشداریی کرد و لەگەڵ چەندین حیزبی سوسیال دێموكرات و کەسایەتی سیاسی چاوپێکەوتنی پێکهێنا.
ڕۆژی هه‌ینی، ١٥ی سەرماوەز، شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌ستی ''هیوا به‌هرامی''، به‌رپرسی په‌یوندییه‌كانی حیزبی دێموكرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له كۆنگره‌ی حیزبی سوسیال دێموكراتی ئاڵمان، به‌شداریی كرد.
كۆنگره ڕۆژی هه‌ینی به خولەکێک بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له ئه‌ندامانی حیزبی سوسیال دێموكرات كه له نێوان دوو كۆنگره‌دا له‌ژیاندا نه‌ماون، ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد.
دواتر سه‌رۆكی هه‌نۆكه‌یی پارتی سوسیال دێموكرات وتارێكی پێشكەش كرد كه تێیدا پێداگری له‌سه‌ر به‌هێزكردنی پێگه‌ی سوسیال دێموكراسی و په‌ره‌پێدانی به‌هاكانی ئەو ڕه‌وته له ئاستی جیهاندا كرد.
له‌به‌شی دوایی كۆنگره‌كه‌دا به‌ربژێره‌كانی ڕێبه‌رایه‌تی ناسێندران و له ده‌نگدانێكی ئاشكرادا هه‌ڵبژێردران.
لەم کۆنگرەیەدا سه‌رۆكایه‌تیی نوێی حیزبی سوسیال دێموكراتی ئاڵمان به‌شێوه‌ی هاوسه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ''ساسكیا ئسكن'' و ''نۆربێرت ڤاڵته‌ر بۆریهنسی'' بوون به سه‌رۆكی نوێی ئه‌و پارته.
شاندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له میانه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا لەگەڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تیی به‌شدار له كۆنگره‌كه‌دا چاوپێکەوتنی پێکهێنا و سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی كوردستان و ئێران بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له درێژه‌ی كۆنگره‌كه‌دا شاندی حیزبی دێموكرات هاوكات چاویان به‌چه‌ندین شاندی حیزبه سوسیال دهێمۆكراتهكانی به‌شدار له كۆنگره كه‌وت و له‌سه‌ر ڕه‌وشی كوردستان و ئێران به‌گشتی زانیاریان وردیان پێدان.
هەروەها شاندی حیزبی دێموكرات هاوكات له چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی دووقۆڵیدا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ''رۆلف موتسێنیچ'' سه‌رۆكی فراكسیونی سوسیال دێموكرات له پارلمانی ئاڵمان و سكرتێری نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و پارته و ڕاوێژكاری پارلمان بو پرسه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حیزبی دێموكرات و حیزبی سۆسیال دێموكراتی ئاڵمانیان كرد.