کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان بڵاو کرایەوە

14:23 - 15 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢ی ڕیبەندانی بڵاو کردەوە.

٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٧١ ساڵ بەسەر ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان تێپەڕ دەبێت.

رۆزولت سەبارەت بە شوێندانەر بوونی کۆمار دەنوسێ: پەیدابوون و گۆڕانی کۆماری بچووکی مەهاباد و مێژووی کورت و تۆفانییەکەی و لە نێوچوونی لە ناکاوی، یەکێک لە رووناک‌ترین رووداوەکانی مێژووی تازەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵانە لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان‏، ڕۆژی کۆماری کوردستان، چالاکیی تەبلیغی دەکەن و ئەو جێژنە گەورەیە پیرۆز دەکەن.

وێنەی تراکت و پووستێرەکانی تایبەت بە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان بە زاراوەکانی سۆرانی، هەورامی، کەلهۆڕی، کرمانجی و فارسی بڵاو کراوەتەوە.