کوردستان میدیا

چوارشەممه 29ی خەزەڵوەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تووفانێکی تویتێری بۆ ئازادکردنی "محەممەد نەزەری" و "زارا محەممەدی" بەڕێوە دەچێت

10:58 - 25 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: بە هاوکاریی UNPO و ئەندامانی پارلمانی ئورووپا، تووفانێکی تویتێری بەمەبەستی ئازادکردنی هەرچی زووتری "محەممەد نەزەری" و "زارا محەممەدی" بەڕێوە دەچێت.

بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی ڕۆڵەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە کۆمەڵگای جیهانی، بڕیارە کە هەڵمەتێکی تویتێری بە هاوکاریی  UNPO  و ئەندامانی پارلمانی ئورووپا لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٨ی ئۆکتۆبر، بەرانبەر بە ٢٦ی ڕەزبەر، لە کاتژمێری ١٨:٣٠ خولەک بە کاتی ناوەندی ئورووپا بەڕێوە بچێت کە ئەم هەوڵە ببێتە هۆی گەیاندنی دەنگی کپکراوی ئەم دوو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوە بە کۆمەڵگای جیهانی و لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێن.