![](/weney-mallperr/13276.jpg)
کوردستان میدیا: وەزیری پێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە؛ تێلگرام لەسەر داوای ئێمە کاناڵەکانی دژبەری ئێران دادەخات.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بڵاو بووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، مەحموود واعزی وەزیری پێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری خانە ملت گوتی: ئێمە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆمپانیای تێلگرام ڕێککەوتووین کە ئەو کاناڵانەی دژبەری ئێرانن دابخات.
لە بەرانبەریشدا بەرپرسانی کۆمپانیای تێلگرام ڕایانگەیاندووە کە؛ وەزارەتی پێوەندییەکانی ئێران هەر کاناڵێکی تێلگرام کە داوا بکات ئێمە دایدەخەین.
واعزی وەزیری پێوەندییەکانی ڕێژیم هەروەها جەختی کردەوە کە؛ ئێمە لە بەرانبەر هەموو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا یەک هەڵوێست دەگرینە بەر و سیاسەتی پێک ناکۆکمان لەهەمبەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا نییە.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم جەختیشی کردەوە کە هەر کاناڵێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، دژبەری ئێران بێت، ئێمە بەرەنگاری دەبینەوە.
پێشتریش، ڕێکەوتی یه‌كی به‌فرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕۆژنامەی شەهروەندی ڕێژیمی ئێران، له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی کردەوە كه؛ به‌كارهێنه‌رانی تێلگرام بۆ هه‌ناردنی هه‌ندێك له په‌یامه‌كان كه وا دێته پێش چاو تێیاندا وشه‌گه‌ل یان واتاگه‌لی شموولی فیلتێرینگی تێدایه، له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگ به‌ره‌وڕوو ده‌بن و ناتوانن په‌یامه‌كانیان به‌ڕێ بكه‌ن بۆ كه‌سانی دیكه، یان خود له گرووپه‌كاندا هاوبه‌شی بكه‌ن.
هەروەها، كارگرووپی دیاریكردنی تاوانه‌كان له فه‌زای مه‌جازییدا، كه ئه‌ركی فیلتێرینگی ماڵپه‌ڕه‌كانی له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له‌ئه‌ستۆیه، له‌مه‌ڕ پهیامگهیهنهری تێلگرام ڕایگه‌یاندبوو؛ له ماوه‌یه‌كی دیاریکراودا ئه‌گه‌ر تێلگرام به‌پێی یاساكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، خۆی ڕێك نه‌خات، وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كان ده‌سبه‌جێ تێلگرام فیلتێر ده‌كات.