کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە وڵاتی ئامریکا بەڕێوە چوو

12:16 - 2 خەرمانان 2721

کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئامریکا، بەبۆنەی ٧٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، ڕێوەڕسمێکی بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گەلاوێژ، جێژنی ٧٦ـەمین ساڵیادی  دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەڤەری واشنتۆن، بە شکۆوە بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" دەستی پێکرد و بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان خولەکێک بێدەنگی ڕاگیرا.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئامریکا لەلایەن ''شێرکو پووردڵ'' بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا چەندین حیزب و ڕێکخراوی سیاسی وەک ''یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران'' بە بروسکە و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون کە بروسکەی ئەم حیزبانە لەلایەن ''مەحبووبە حوسێنی'' خوێندارنەوە.

هەروەها نێوئاخنی بەرنامەکە بە چەند پەخشانێک لەلایەن "مەحبووبە حوسێنی" ڕازێنرایەوە.

 بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بە شادی و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.