کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جەیشولنەسری بەلووچ پەهپادێكی سپای پاسدارانی ڕێژیمی خستەخوارەوە

14:50 - 3 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: گرووپی جەیشولنەسری بەلووچستان ڕایگەیاند کە؛ پەهپادێکی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی لە سەراوان خستووەتە خوارەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، گرووپی جەیشولنەسری بەلووچستان کە دژی هێزە نیزامییەکانی ئێران چالاکیی چەکداریی هەیە، ڕایگەیاند کە پەهپادێکی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی کە ناوچەی جالق لە نزیک شاری سنووریی سەراوان خستووەتە خوارەوە.

جەیشولنەسر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتێردا بڵاوی کردووەتەوە کە بە پشتیوانی خودا پەهپادێک لە لایەن موجاهیدەکانی جەیشولنەسر لە ناوچەی جالق خرایەخوارەوە.

لەو پێوەندییەدا مەلا مەجید بەلووچ چالاکێکی بەلووچ، لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ ئەلعەرەبیە ڕایگەیاند کە؛ پەهپادی سپای پاسدرانی ڕێژیمی ئێران لە ٢٠ کیلۆمیتری ناوچەیەک کە هیزەکانی بەلووچی تێدا جێگیر کراوە، خراوەتە خوارەوە.

ئەو چالاکە بەلووچە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە؛ تا کاتێک نەتەوەی بەلووچ بە مافی تەواوی نەتەوەیی و ئایینی خۆی نەگات، بەردەوام خۆڕاگری دەکات.

جەیشولنەسەر ئامانج لە دامەزرانی خۆی، بەرابەری و شەڕ دژی ڕێژیمی ئێران ڕاگەیاندووە و لەو ئاقارەدا خەبات دەکات و هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکە وەک جەیشولعەدل‌دا نیە.