![](/weney-mallperr/13275.jpg)
کوردستان میدیا: یارمەتییەکانی دەوڵەتی تورکیە، لە لایەن حیزبۆڵڵای لوبنانەوە، بە ناوی کۆماری ئیسلامییەوە دەدرێنە خەڵکی لێقەوماوی سووریە.
بەپێی هەواڵە بڵاوبووەکان، هێزەکانی سەر بە حیزبۆڵڵای لوبنان، بە دزینی کەلوپەلی ڕێکخراوی مانگی سووری تورکیە و لابردنی لۆگۆی ئەو ڕێکخراوەیە، ساختەکاریی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن.
ئەو کەلوپەلانە لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی حیزبۆڵڵا لە لوبنان دەدزرێن و لەسەر کەلوپەلەکان دەنووسن؛ دیاریی مانگی سووری ئێران بۆ پەنابەران.
ئەو هێزانە کە لە وێنە بڵاوکراوەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانڕا دیارە، ئاڵا و نووسراوی تورکیە لادەبەن و ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێ دەدەن.
ڕۆژنامەی ینی شفق لە لوبنان بە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانە، دەنووسێت: حیزبۆڵڵا بەو کارەی دەیهەوێت بە ئاوارەکان بڵێت کە ئەوە تەنیا کۆماری ئیسلامییە کە یارمەتیتان دەدات.
پێشتر سندووقی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان( یونیسێف) سەبارەت بە نەگەیشتن و دزینی کەلوپەلەکانی بۆ دەست ئاوارەکان، نیگەرانیی خۆی دەربڕیبوو.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە هەموو هێزەوە خەریکی دەستێوەردان لە قەیرانی سووریەدایە و بۆ ئەم مەبەست لە حیزبۆڵڵای لوبنان کەڵک وەردەگرێت و پێی وایە کە تورکیە لە سووریە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و دەبێتە بەدیلی وڵاتی ئێران، لە پاش حکوومەتی ئەسد.