ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژ له شاری "ئامستردام" خۆپیشاندانێک له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی "كورد و ئێرانی" به به‌شداریی كۆمه‌ڵێک له ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی "خوزستان" به‌ڕێوه چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا به دروشمی جۆراوجۆر دژی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆرییه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یامی پشتیوانی له شۆڕشی "خوزستان" خوێندرایه‌وه.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌شێک له كوردانی دانیشتووی هوله‌ند و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكرات به‌شدار بوون.
په‌یامی حیزبی دێموکرات له‌لایه‌ن "حه‌سه‌ن مه‌جیدی" به‌رپرسی كۆمیته‌ی حیزب له "هوله‌ند" خوێندرایه‌وه .
له‌و په‌یامه‌دا ئاماژه به جینایه‌تی چوار ده‌یه‌ی ئه‌م ڕێژیمه و هه‌لومه‌رجی قه‌یراناویی نێوخۆ و ڕوانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرا كه چۆن له په‌راوێز خراوه و هەتا ئێستا حیزبی دێموكرات بێ پسانه‌وه دژی ئه‌م ڕێژیمه خه‌باتی هه‌ر درێژه پێداوه.
له به‌شێكی پهیامهکەدا باسی له پشتیوانیی حیزب له هه‌موو ئازادیخوازانی سه‌راسه‌ری و به‌تایبه‌تی هاووڵاتییانی مافخوراوی "خوزستان" كرد كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه شۆڕ‌شیان دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌گه‌ڕ خستووه و بۆ زۆربه‌ی به‌شه‌كانی دیكه ته‌شه‌نه‌ی كردووه وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌م شۆڕشه به ئاوات خواست.