لە ساڵوەگەڕی خۆپیشاندانه‌كانی به‌فرانباری ٩٦ و خستنه‌خوارەوەی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی و خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیمی ئێران ڕێوڕەسمێک لە وڵاتی "هوله‌ند" به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، له شاری ''ئامستردام'' پێتەختی "هولەند" له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و ئێرانی بۆ به‌رزنرخاندنی هه‌ڵوێستی شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵكی مافخوازی ئێران دژ به ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانێک له گۆڕه‌پانی ''دام'' له شاری ئامستردام به به‌شداریی نەتەوەی كورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران کە دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ن به‌ڕێوه چوو.
له‌و خۆپیشاندانەدا هه‌ر یه‌ک له نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به خوێندنه‌وه‌ی په‌یام و وتار وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی ئێران به دژی ده‌سه‌ڵاتی دژه خه‌ڵكیی ڕێژیمی ئێران یادی شه‌هیدانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ٩٦ و خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی كه ١٧٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا به‌رز ڕاگرت.
له‌و خۆپیشاندانەدا ''حه‌سه‌ن مه‌جیدی'' به‌رپرسی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هوله‌ند به نوێنه‌رایه‌تیی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له وڵاتە په‌یامێكی پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد.
ناوبراو له په‌یامه‌کەیدا وێڕای ئاماژه به جینایه‌ته‌كانی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وەیکە به كوشتن و ئێعدام و زیندانیكردن سه‌ركووت كرا، به‌ڵام وه‌ک سه‌ركه‌وتنێک بوو، به‌و هۆیه كه هەتا ئه‌و كات خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌ترسان، به‌ڵام پاش خۆپیشاندانه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته كه تا ئێستاش له خه‌ڵک ده‌ترسێت، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی سه‌راسه‌ری كه خه‌ڵک هاوشێوەی كوردستان ڕێبه‌ری بكات هۆی سه‌ركوتی خۆپێشاندانه‌كان زانی.
ناوبراو باسی لەوە کرد هەتا ئێران هاوشێوەی كوردستان به خه‌باتێكی مه‌یدانی وعه‌مه‌لی نه‌گات ڕووخانی ڕێژیم ئه‌سته‌م ده‌بێت و ته‌مه‌نی ئەو ڕێژیمە درێژتر ده‌بێت.
''حه‌سه‌ن مه‌جیدی'' له كۆتاییدا به به‌رزنرخاندنی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران سه‌ری ڕێزی بۆ هه‌موو شه‌هیدانی ئازادیخواز دانواند و به یادێک له دوایین شه‌هیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان شەهید ''حه‌یده‌ر قوربانی'' كه به‌ده‌ست جه‌للادانی كۆماری په‌ت و سێداره ئێعدام كرا كۆتایی به په‌یامه‌كه‌ی هێنا.