کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان ڕێز لە تێکۆشەران و بنەماڵەکانیان دەگرن

15:38 - 7 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: خەڵکی شاری کامیاران وەک وەفایەک بۆ شەهیدانی حیزب و گەل، بە شێوەیەکی بەرچاو لە پرسەی کۆچکردوو هووشەنگ پەرویزی‌دابەشدارییان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە رێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی کاک هووشەنگ پەرویزی کوڕی شەهید تاهیر پەرویزی، شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،خەڵکێکی یەکجار زۆر بەشدار بوون.

جێگای ئاماژەیە کە شەهید تاهیر پەرویزی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە ساڵی ١٣٥٩لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمدا شەهید بوو و بەشداریی بەرفراوانی خەڵک لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی کۆچکردوو هووشەنگ پەرویزی‌دا وەک وەفادارییەک بۆ بنەماڵەی شەهیدان و تێکۆشەرانی گەل بووە و نیشاندەری ڕێز و خۆشەویستیی خەڵک بۆ ڕۆڵە فیداکارەکانیەتی.

کاک هووشەنگ خەڵکی گوندی ئەڵک سەربەشاری کامیاران بوو، کە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد و خەڵکی ناوچەکە بە نیشانەی ڕێزگرتن لەبنەماڵەی شەهید، بەشێوەیەکی بەرفراوان لە سەرەخۆشیەکەیدا بەشدارییان کردوە.