کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک؛ ئەندامێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی لیستی ھاوپەیمانی کو بووەوە

17:21 - 5 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردان، "دانا ئەلیاسی" ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک لەگەڵ بەرپرسی بەشی پەیوەندی و ڕێکخستنی حیزبی Enhedlisten  لە هۆرسنس، هێدنستد، ڤایلە، بەڕێز "تووبیاس تۆرفینگ" کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا "دانا ئەلیاسی" باسێکی لەسەر کێشەی کورد بە گشتی و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد.

دانا ئەلیاسی تیشکی خستە سەر سیاسەتە دژە مرۆییەکانی ئێران و پەیوەندیی ئێران بە ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان و تێکدانی ئارامی و نانەوەی پشێوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها سیاسەتی حیزبی دێموکرات و ویستی گەلی کورد و گەلانی تری ئێران.

"تووبیاس" باسی لە پێکهێنانی کۆبوونەوەی بەرفروان و گرتنی پانێل کرد کە تێیدا نوێنەرانی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات، سیاسەتەکانی حیزب و دۆزی کورد لە ئێراندا بۆ سیاسەتوانانی دانمارکی بخەنە بەر چاو.

هەروەها لەسەر کۆبوونەوە و دیدارێک جەخت کرایەوە لەگەڵ "نیکولای ڤیلمووسن" پارلمانتاری ئەو حیزبە لە پارلمانی ئورووپا.