كه‌ریم په‌رویزی
زیاتر له هه‌ر ساڵ و مانگێكی پێشووتر، هه‌ره‌سهێنان له به‌رچاوی ڕێژیمه‌كه‌ی خومه‌ینی و خامنه‌ییه و خامنه‌یی جێگره‌وه‌ی له ساڵڕۆژی مه‌رگی جه‌للادی ڕووڕه‌شی مێژوودا، له باتی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه هه‌میشه‌ییه‌كانی، باسی له بهكرێگیراوبوونی خه‌ڵكانی ئێران و هه‌روه‌ها ترسی خۆی و هاوكاسهكانی له ڕووخانی ڕێژیمه‌كه‌ی كرد. خامنه‌یی به لاڵی و پرتهپرتهوه گوتی كه ڕێژیمه‌كه‌ی ده‌ڕووخێ و وه‌كوو چۆن له فه‌ڕانسه دوای شۆڕش ڕێژیمی پێشوو هاته‌وه سه‌ركار، دووباره له ئێرانیش ئه‌و نیگه‌رانییه هه‌یه! له‌و كاته‌وه كه له پووشپه‌ڕی ٧٨دا، خامنه‌یی له‌به‌رامبه‌ر خه‌باتی خوێندكاران‌دا وه‌له‌رزه كه‌وت و گریا و وتی گه‌ر وێنه‌كانیشی بدڕێننن هیچ مه‌ڵێن، ئه‌مه جارێكی دیكه‌یه كه خامنه‌یی به‌رامبه‌ر به خۆپیشاندانی خه‌ڵك وه‌له‌رزه ده‌كه‌وێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م جاره ڕه‌نگه ده‌ره‌تانی نه‌بێ ڕێژیمه‌كه‌ی ده‌رباز بكات، چوونه ڕیاكارانێكی وه‌كوو چاكسازیخوازهكانی ئه‌وكات نین تا یارمه‌تیده‌ری بن بۆ پاراستنی نیزام!
له كه‌شی سیاسیی نێو به‌رهه‌ڵستكارانی ڕێژیمی تاران‌دا، باسی زۆر ده‌كرێ كه چی بكرێ تاكوو خۆپیشاندانی خه‌ڵك یه‌ك بخرێ و خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری و هاوئاهه‌نگ به‌ڕێوه بچێ. دووباره پرسیاره كۆنه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه كه چۆن و كێ ده‌بێته ئالترناتیڤی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی؟
ڕوون و ئاشكرایه كه گوتارێك ده‌توانێ ببێته ئاڵترناتیڤ كه وه‌خۆگری زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا بێ و له دۆخی ئێسته‌دا كۆمەڵگای هه‌مه‌ڕه‌نگ و فره‌نه‌ته‌وه‌ی نێو جوغرافیای ئێران پێویستی به پلاتفۆرمێكه كه هه‌م جیاوازییه چینایه‌تی و داخوازییه‌كان ببینێ و هه‌م فره‌نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵگا و هه‌م تێپه‌ڕین له دۆخی ده‌سه‌ڵاتی دینی و ئایدیۆلۆژیك.
به‌ڵام هه‌ندێ ده‌نگ له‌م نێوه‌دا بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه له دۆخی ئێستادا كه خه‌ڵك ڕه‌نج ده‌كێشن و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌یه، با زۆر له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ورد نه‌بینه‌وه و زۆر لاپه‌ڕه‌ی ڕابردوو هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه ته‌نیا چاومان له داهاتوو بێ!
ئه‌م دروشمه كه ته‌نیا چاومان له داهاتوو بێ، هه‌ندێ بریقه‌دار و جوان دێته به‌رچاو، به‌ڵام گه‌ر ته‌نیا چاومان له داهاتوو بێ، ئه‌و پرسیاره ده‌خوڵقێ كه كامه داهاتوو؟ داهاتووه‌كه چۆنه؟ ئایا ته‌نیا به‌وه‌نده‌ی كه له داهاتوودا ئیدی خامنه‌یی نییه، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بیر له هیچ نه‌كه‌ینه‌وه؟ له هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر، ئه‌و پرسیاره‌یه كه ئێمه وه‌كوو هه‌موو سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگای ئێران له كوێدا هه‌ڵه‌مان كردووه وا گه‌یشتووین به ئێره؟ ئه‌و ڕابردووه‌ی كه هه‌مانبوو چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك بونیاتمان نا وا خومه‌ینی و خامنه‌یی بوون به جه‌للادی خوێنمژ به‌سه‌رمانه‌وه و ئێسته‌شی له‌گه‌ڵ بێ به ده‌ست ئازاری بوونی ئه‌م دڕندانه‌وه ده‌ناڵێنین؟
ڕه‌نگه له دونیای په‌خشان و یان ده‌وره‌ی تایبه‌تی ڕه‌وانی بۆ چاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانی خه‌مۆكیدا، باسكردن له وه‌ها دروشمێك كه ته‌نیا چاومان له داهاتوو بێ جوان بێ به‌ڵام له ژیانی نه‌ته‌وه‌كان و كۆمه‌ڵگای فره‌نه‌ته‌وه‌ی ئێران‌دا كه دژی ڕووخانی شا شۆڕ‌شیان كرد به‌ڵام ته‌نیا چاویان له ڕووخانی شا بوو و نه‌یانزانی بۆچی خومه‌ینی هاته سه‌ركار، ئه‌م دروشمه زۆر به‌لاڕێدابه‌ره و مه‌ترسیی كوشتارگه‌ی دیكه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌ر كه‌س و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی فره‌نه‌ته‌وه‌ی وه‌كوو ئێران، گه‌ر ته‌نیا چاوی له داهاتوو بێ، به‌دڵنیاییه‌وه ڕابردووی له داهاتوودا دووپات ده‌كاته‌وه!