كه‌ریم په‌رویزی
زیاتر له چوار ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیستیی حاكم له تاران، نه‌ك ته‌نیا خوێنی نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كانی له‌سه‌ر شه‌قام ڕشتوه و ئه‌وه‌نده‌ی سته‌م و سه‌ركوت كردوون كه ته‌نانه‌ت گۆلبووله‌كانی خوێنیشیان ئاسنی نه‌ماوه خوێنیان زه‌رد بووه، به‌ڵكوو نه‌ته‌وه‌ی فارسیش كه له ئیمتیاز و ڕانته‌كانی حكوومه‌تی له سه‌رەتادا به‌هره‌مه‌ند ده‌بوو، ئێستا ئیدی ئێسك و پرووسكی ئه‌وانیش له ژێر چه‌رخی ده‌زگای حاكمیه‌تی سه‌ره‌ڕۆدا ورد و خاش ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامییه‌وه ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی كورد و توركمه‌ن چێشتیان و به كوشتار و جینۆسایده‌كانی ساڵه‌كانی سه‌رەتای دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران، به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا هات، له درێژه‌ی چوار ده‌یه‌دا به‌رۆكی ناوه‌ندی ئێران و شاره فارسنشینه‌كانیشی گرته‌وه. له خه‌زه‌ڵوه‌ری پاره‌كه‌دا، نموونه‌یه‌ك له دڕنده‌یی ڕێژیمی كۆلۆنیالستیی حاكم، به‌ره‌وڕووی خودی فارسیش كرایه‌وه و وێڕای نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ئه‌وانیش كوشتار كران و ئه‌وكات زانییان تامی تاڵی كوشتاری سه‌ر شه‌قام یانی چی؟
له‌م چوار ده‌یه‌دا، زۆرجار باس له گۆڕینی ڕێژیم و دروستكردنی ئاڵتێرناتیڤێك بۆ ئه‌م ڕێژیمە كراوه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چالاكانی سیاسیی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست خۆیان له هه‌موو ڕاستییه‌كان دوور گرتووه و ئاماده نه‌بوون ڕاستیی كۆمه‌ڵگای فره‌نه‌ته‌وه‌ی ئێران قبووڵ بكه‌ن و ته‌نانه‌ت تێیاندا هه‌بوو كه ده‌یگوت گه‌ر بگاته شوێنێك، ئاماده‌ین دیفاع له كۆماری ئیسلامی بكه‌ین با نه‌ته‌وه‌كانی دیكه (به‌قه‌ولی ئه‌وان ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌به‌كان) نه‌گه‌ن به ویسته‌كانیان!
كۆسپی سه‌ره‌كیی سه‌ر ڕێگای دروستنه‌بوونی ئاڵتێرناتیڤێك بۆ دواڕۆژی ئێران، ئه‌م حیزب و لایه‌نە سیاسییانه بوون كه خۆیان به سه‌رتاسه‌ری و خاوه‌نی هه‌موو ئێران ده‌زانی و چكۆله‌ترین مافێك بۆ نه‌ته‌وه‌كانیان به ڕه‌وا نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ئێسته كه ئێران به ته‌واوی به‌ره‌و وێرانی ده‌ڕوا ترسێكی گه‌وره دایگرتوون!
له كاتێكدا كه نه‌كا نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به مافێك نه‌گه‌ن، ئه‌وان ئاماده بوون ڕێژیم به‌رده‌وام بێ؛ ئێسته ئیدی ده‌زانن كه به‌رده‌وامیی ڕێژیم وێرانیی زۆرتر و كوشتاری زۆرتری لێ كه‌وتۆته‌وه و به نزیكبوونه‌وه‌ی خامنه‌یی له چین، ئێران به‌ره‌و بوون به سوومالی ده‌ڕوا! ئێسته ئه‌و هێزه سیاسییانه كه سه‌رده‌مانێك خۆیان به سه‌رتاسه‌ری و خاوه‌نی هه‌موو ئێران ده‌ناساند، وێنه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار له‌به‌رچاویانه: داڕمانی ئێران!
به ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕازی نه‌بوون و به داهاتوویه‌كی دێموكراتیك و فێدراڵ بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان زه‌نده‌قیان لێ ده‌چوو، به‌ڵام به‌رده‌وامیی كۆماری ئیسلامی و كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری و نزیكبوونه‌وه له چین، داڕمانی نه‌ك ته‌نیا سیاسی، به‌ڵكوو ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری؛ ئه‌و وێنه خه‌یاڵییه‌ی ئه‌و جۆره هێزانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی شێواندووه .
درێژه‌كێشانی په‌رته‌وازیی ئۆپۆزیسیۆن و قبووڵنه‌كردنی مافی نه‌ته‌وه‌كان، به‌رده‌وامیی حكومه‌تی كۆلۆنیالستیی تارانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه ئێران به‌ره‌وه داڕمان و هه‌رەسهێنانی مێژوویی ده‌با. سۆمالییه‌كی دیكه له دڵی تارانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دا!