![](/wenekan/2016-07/823993-a36438789bc90911d6f3a07401e0f986.jpg)
كوردستان میدیا: ڕێوڕه‌سمێک به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ٢١٩ـهمین ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له لایه‌ن كۆمیسیۆنی په‌روه‌رده‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی هه‌ینی، ڕێکەوتی ١١ی پووشپهڕی١٣٩٥ی هه‌تاوی، له سه‌ر سنووری ڕۆژهه‌ڵات - باشووری كوردستان، ڕێوڕه‌سمی كۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی ٢١٩ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چوو و پۆلێک لە لاوانی قارەمان و نیشتمانپەروەر پەیوەست بە ڕێزەکانی پێشمەرگایەتی بوون.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل ده‌ستی پێكرد.
پاشان ئۆمید مەندومی به ناوی فێرگه‌ی كۆمیسیۆنی په‌روه‌رده‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، پەیامێكی پێشكه‌ش كرد.
مەندوومی له قسه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندی ده‌وره‌ی ٢١٩، ڕایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌م ده‌وره پیشانیاندا كه تۆپبارانه‌كانی كۆماری ئیسلامی نه‌یتوانی به‌رله به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ده‌وره بگرێت. ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به شه‌هیدانی ئه‌م دواییه‌ی قۆناغی ڕاسانی حیزبی دێمۆكرات كرد و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌م ده‌وره به كرده‌وه پیشانی دا كه درێژه‌پێده‌ری ڕێگه‌ی شه‌هیدانه.
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه ڕه‌حیم مه‌نگوڕی، فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ناوبراو له باسه‌كه‌ی خۆیدا جه‌ختی له سه‌ر په‌روه‌رده و پێشمه‌رگه له قۆناغی نوێی خه‌بات كه حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ده‌ستی پێكردووه، كرد. فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به چه‌ند ئه‌زموونێكی نۆی له خه‌بات و گرینگی ڕۆڵی په‌رورده و نوێ كردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی پێشمه‌رگه كرد.
پاشان شۆرش ئه‌ڵلاوه‌یسی یه‌كێک له مامۆستاكانی فێرگه‌ی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕاپۆرتێكی له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌وره پێشكه‌ش كرد. له‌م ڕاپۆرته به تهیروتهسهلی باسی به‌شه جیاجیاكانی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه كرابوو.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌عید سواره یه‌كێک له به‌شداربووانی ده‌وره‌ی ٢١٩ شیعرێكی پێشكه‌ش كرد.
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه خه‌ڵاتی سێ كه‌سی یه‌كه‌م له بواری تاقی كردنه‌وه‌كان و هه‌روه‌ها سێ كه‌سی یه‌كه‌م له بواری ئه‌خلاق و دیسیپلینی پێشمه‌رگانه به ٦ پێشمه‌رگه‌ی به‌شداربوو له دروره پێشكه‌ش كرا.
پاشان وتارێک له لایه‌ن ئاسۆ ساڵح، یه‌كێک له به‌شداربووانی ده‌وره كه له ده‌ره‌وه و پاش په‌یامی ڕاسانی حیزب بۆ كوردستان گه‌ڕابوویه‌وه پێشكه‌ش كرا. ناوبراو له وتاره‌كه‌ی خۆی ئاماژه‌ی به ڕۆڵی پێشمه‌رگه له گرێدانی خه‌باتی شاخ و شار كرد.
له بڕگهیهكهی دیكه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه شیعرێک له لایه‌ن كاروان ئاجی له به‌شداربووانی ده‌وره‌ی ٢١٩ پێشكه‌ش كرا.
پاشان كۆڕی هونه‌ری ده‌وره به سه‌رپه‌ره‌ستی سه‌ید یونس نیكجۆیان گۆرانیه‌كیان پێشكه‌ش كرد.
په‌یامی كۆتایی ده‌وره‌ی ٢١٩ی سەرەتایی پێشمەرگە له لایه‌ن ئاڵا لۆتفی، یه‌كێک له به‌شداربووانی ده‌وره خوێندرایه‌وه.
له په‌یامی كۆتایی ده‌وره جه‌خت له سه‌ر وره‌ی به‌رزی به‌شداربووانی ده‌وره و ئاماده‌بوونیان له قۆناغی نوێی خه‌بات كرابوو. له په‌یامه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كرابوو كه هیچ ئاسته‌نگیه‌ک، له تۆپبارانه‌وه تا فڕۆكه‌ی شناسایی ڕژیم، نه‌یتوانیوه پێش له به‌ڕێوه‌چوونی ده‌وره بگرێت.
لە دەورەوی ٢١٩ی سەرەتایی پێشمەرگە لاوانی نیشتمانپەرەوەی هەموو بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا بەشداربوون و شانازیی ناوی پێشمەرگایەتیان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا پێ بەخشرا.
ڕێوڕه‌سمی كۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی ٢١٩ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامدانی حه‌ره‌كاتی ڕه‌زمی و هه‌روه‌ها شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ كۆتایی پێهات.
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/528589-19f997ca2d776fdbcdf12e2ea7dbdcbc.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/455342-9b508254ae7eff184c8035a9467ec661.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/162579-f338c93949a504361ed47e3ce88a6585.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/264508-3d033db78dbb14fe113909da03846cd5.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/647464-01f446f5a522aa134a11f0adfa5c88f1.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/43862-17b340fffa481df1d8c64b81df11efce.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/413308-8d2929c8a831b634bf27d99b476b6246.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/472058-d42a01fc92e2451a9a8ef34ec9ad9a05.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/307664-db288c7ad5e47f58b0021a468fb6e4a1.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/72705-a7fff43161e4164ec488aec47c0b53ec.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/291103-120cc0832d1000127cc1d32f3c1fc663.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/703013-3618fc010f0f7abd3ca9413d8a3a2ccc.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/957614-6af37732964b2a7377c6d0a6a8475223.jpg)
![ڕێورەسمی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/733952-18ac3ed2066d947325c1b3afc93db8cc.jpg)

ڕێورەسمی كۆتایی ده‌وره‌ی ٢١٩ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات