كوردستان میدیا: مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له دواپه‌یامیدا به‌بۆنه‌ی ساڵێ نوێی ٢٠١٦، ڕایگه‌یاند كه، به‌رده‌وام ده‌بێ له كار و تێكۆشانی دیپلۆماتیك بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی.
پێشتریش مه‌سعوود بارزانی، له میانی سه‌ردانیدا بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودی له لایه‌ن شای سعوودییه به جۆرێكی وا پێشوازیی لێ كرا، كه به بۆچوونی زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی، پێشوازییه‌كه هێما‌یه‌كی ڕوون بوو بۆ پشتگیریی سعوودییه له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی.
هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی مه‌سعوود بارزانی بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌رده‌وامه و، له گشت ئاستێكدا كاری بۆ كردووه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی ماوه ڕیفراندۆم بكرێ و ئیدی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق دوابڕیاری خۆی بدا.
د. ئه‌نوه‌ر عه‌شقی ڕاوێژكاری پێشووی شای سعوودی سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، ده‌ڵێ، ٣٤ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه سعوودییه سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تی كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا دروست ببێ و ئه‌مه‌یش یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سعوودییه و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه.
ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر زاری وه‌زیری به‌رگریی ده‌وڵه‌تی سعوودیە محه‌ممه‌د كوڕی سه‌لمان ئال سعوود پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
سعوودیە له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیسلامییدا، سه‌رپه‌رشتیی ٣٤ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كات. هاوپه‌یمانیی ئیسلامیی، هاوپه‌یمانه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا كه ٣٤ وڵاتی ئیسلامی تێیدا به‌شدارن و هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌ربازییه و بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆر دامه‌زراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، وا ده‌رده‌كه‌وێ یه‌كێك له كاره‌كان و ئامانجه‌كانی گشت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئه‌وه‌یه پشتگیری له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ن، چونكه هه‌موویان ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان به ڕه‌وا زانیوه.