كه‌ریم په‌رویزی
كاتێ له نێو وشه‌دانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیسی و هه‌ر فه‌رهه‌نگێكی دیكه‌دا به دوای وشه یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێی كه كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامیی پێ پێناسه بكه‌ی، ده‌بینی كه له هیچ فه‌رهه‌نگ و كو‌لتوورێكدا ناتوانی شتێكی هاوتای كرده‌وه دزێوكانی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیهی بدۆزیته‌وه.
ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان كاتێك برسییان ده‌بێ، هه‌ر ڕاوه‌كه‌یان ده‌بینن یه‌كسه‌ر هێرش ده‌به‌نه سه‌ری و گه‌ر بۆیان بگیرێ یان هێزیان پێ بشكێ، هه‌ڵی ده‌دڕن و ده‌یخۆن تاكوو برسیه‌تییان بشكێ. ئیدی له‌وه زیاتریش هێرش ناكه‌نه سه‌ر ئاژه‌ڵی دیكه چوونكه تێر بوون! له شه‌ڕی نێوان مرۆڤه‌كانیشدا چ به تاك و چ به تایفه و عه‌شیره و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه و ئیمپراتۆری، ئه‌وه‌نده هێرشیان كردووه و یه‌كتریان كوشتووه، تا ئه‌وه‌ی كه یه‌كێكیان به سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا سه‌ر كه‌وتووه. ئه‌و جۆره هێرشانه‌ش ده‌سته‌واژه‌ی هێرشی بهڕبهڕئاسایان بۆ به‌كار بردووه یان له ناوچه‌ی مێزۆپۆتامیا و زاگرۆس و ده‌شتی نێوان زاگرۆس و ئه‌فغانستاندا به ئه‌و عه‌شایره كه وه‌كوو تایفه‌كه‌ی داریوش خه‌ریكی گه‌ڕان و كوشتار بوون پێیان وتوون "هاری" یان گرووپێك كه ده‌گه‌ڕێن و هێرش ده‌كه‌ن.
به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ڕووی هه‌موو دڕنده‌كان و هه‌موو هاره‌كانی سپی كردووه! له دڕنده‌یی و تاوانباریدا مۆدێلی دیكه‌ی داهێناوه كه كه‌سی دیكه زۆر به كه‌می پێیان زانیوه و نموونه‌ی ئێجگاركهم هه‌یه له دونیادا كه‌ڵكی لێوه‌ر گیرابێ.
ده‌سه‌ڵاتی نامرۆڤانه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیهی كه له ده‌رووندا زۆر ترسه‌نۆكه، له ترسهنۆكیی خۆیدا په‌نا ده‌باته هه‌ر جۆره كرده‌وه‌یه‌كی خوێنمژانه تاكوو خۆی بپارێزێ. بۆ ئه‌م پاراستنه‌ش په‌نای بردووه‌ته به‌ر بارمته‌گیری و هێرشی ناڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر كه‌سه‌كان تاكوو هه‌ستی مرۆیی و سۆزیان بریندار بكات و له‌و ڕێگه‌وه ته‌سلیمیان بكات.
بێشه‌رمیی گه‌یاندووه‌ته جێگایه‌ك كه خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كا و له ڕێككه‌وتنی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا و له دانوستاندا ده‌یكا به خاڵێكی ڕێكکه‌وتنه‌كه تاكوو گه‌مارۆی له‌سه‌ر لا نه‌چێ ئه‌و بارمته ڕۆژاواییانه به‌ر نادا!
له نێو كوردستاندا كه ناتوانێ به سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ به‌سه‌ر شۆڕه‌سوارانی گۆڕه‌پانی ئازادیخوازیدا سه‌ركه‌وێ، ده‌ڕوا بنه‌ماڵه‌كانیان بانگ ده‌كا و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كا كه ڕۆڵه‌كه‌تان له ڕیزی خه‌بات دوور بخه‌نه‌وه! له‌وه دڕندانه‌تریش باوك و برا و دایك و خوشكی ئه‌م گیانفیدایانه‌ی سه‌نگه‌ری خه‌بات، بانگ ده‌كا و ده‌سبه‌سه‌ریان ده‌كا و به بیانووی نابه‌جێ زیندانییان ده‌كا و له ئهشكهنجهگاكانیدا ئازاریان ده‌دا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌باتكاران به‌چۆكدا بێنێ!
ئه‌م مۆدێله له دڕنده‌یی كه له‌وپه‌ڕی بێشه‌رمیدا به‌ڕێوه‌ی ده‌با، نه‌ك له نێو ئاژه‌ڵاندا هیچ نموونه‌یه‌كی نییه، به‌ڵكوو له شه‌ڕی به‌ڕبه‌ڕه‌كان و هێرشی هاره‌كانی داریووشی ههخامنشیشدا هاوتای نه‌دۆزراوه‌ته‌وه؛ هه‌ر بۆیه فه‌رهه‌نگی وشه‌دانی مرۆڤایه‌تی كاتێك ده‌ڕوانێته كرده‌وه‌كانی حاكمانی تاران، به سه‌رسووڕمانه‌وه سه‌یریان ده‌كا!