كه‌ریم په‌رویزی
له‌وه‌ته‌ی خامنه‌یی بۆته وه‌لیی فه‌قیهی ئه‌م سیستمه كۆلۆنیالیستی- تێرۆریستییه، حه‌وتوو و مانگ نه‌بووه كه له لێدوان و قسه‌كانیدا باسی دوژمن نه‌كا. ئه‌م بوونه‌وه‌ره نه‌خۆشه كه چاره‌نووسی میلیۆنان كه‌س له وڵاتی به‌ڵالێدراوی ئێران كه‌وتۆته به‌رده‌ستی، به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كات کە دوژمنان پیلانی بۆ ده‌گێڕن! و دوژمنان ده‌یانهه‌وێ هێرش بكه‌نه سه‌ر گه‌ل و گه‌ل له نێو ببه‌ن! و گه‌ل له ڕێ به‌ده‌ر كه‌ن! و به‌كورتی ئه‌وه‌ی له مێشكی پووچه‌ڵی داته‌پیوی خامنه‌ییدا ڕوو ده‌دا، چركه به چركه شه‌ڕێكی ڕه‌وانی و ئابووری و ئه‌منیه‌تی و نیزامی و دینی و كه‌لتوورییه كه له نێوان دوژمن و گه‌لدا به‌ڕێوه ده‌چێ!
ڕوون و ئاشكرایه كه مه‌به‌ستی خامنه‌یی له "گه‌ل" ئه‌و مرۆڤانه نین كه له نێو جوغرافیای ئێران‌دا ده‌ژین. ئه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی دروست و لۆژیكی و مرۆییدایه كه گه‌ل به مرۆڤه‌كانی نیشته‌جێیی وڵاتێك ده‌ڵێن! خامنه‌یی خۆی ڕۆژانه به سه‌دان كه‌س له‌م مرۆڤانه ئه‌شكه‌نجه ده‌كا و فه‌رمانی كوشتاریان ده‌دا و له په‌تای كۆرۆنادا به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان هه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌س له‌م مرۆڤانه به كهللهرهقیی خامنه‌یی گیانیان له‌ده‌ست دا. كه‌واته گه‌ل له نێو مێشكی خامنه‌ییدا خودی خامنه‌ییه.
دوژمنیش هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌یانهه‌وێ به مانای وشه‌ی دژ- من دژایه‌تیی بوونه‌وه‌رێك به ناوی خامنه‌یی بكه‌ن بۆیه ئه‌و شه‌ڕه‌ی له مێشكی خامنه‌ییدا به‌ڕێوه ده‌چێ، شه‌ڕه له نێوان خامنه‌یی و هه‌موو ئهوانەی وا دژی ئه‌م دڕنده‌یه‌ن.
بۆ ناسینی سیمای ڕاسته‌قینه‌ی دژ-من ه‌كانی خامنه‌یی پێویسته چاوێك له ڕووداوه‌كانی ناوچه بكه‌ین. كاتێك خه‌ڵكانی ئێران ده‌ڕژێنه شه‌قام و دروشمی دژی خامنه‌یی ده‌ده‌ن، خامنه‌یی وه‌له‌رزه ده‌كه‌وێ. كاتێك كه خه‌ڵكی عێراق و به‌تایبه‌ت له ناوچه شیعه‌نشینه‌كانی خوارووی عێراق، ده‌نگ به ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی نادرێ و گرووپه‌كانی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران شكستی سیاسی ده‌خۆن، خامنه‌یی زه‌نده‌قی ده‌چێ. كاتێك له لوبنان هه‌ر گرووپێكی مه‌سیحی یان سوننی یا شیعه كه نزیك به ئێران و ڕێژیمی خامنه‌یی بێ، ده‌نگی له كزی ده‌دا و له پارلمان لاواز ده‌بێ، خامنه‌یی پشتی ده‌له‌رزێ!
ئه‌م ڕووداوانه و هه‌ڵوێست و نیگه‌رانییه‌كانی خامنه‌یی و سیستمی كۆماری ئیسلامی پێمان ده‌ڵێن كه هه‌رچه‌ند خامنه‌یی و ڕێژیمه‌كه‌ی له مووشه‌كی بالستیك و فڕۆكه‌ی ئه‌مریكایی و ئیسراییلی ده‌ترسن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به دوژمنی سه‌ره‌كیی خۆیانی ده‌بینن، وشیاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكه!
خامنه‌یی و سیستمی كۆلۆنیالیستیی حاكم له ئێران، حه‌زیان له شه‌ڕ و ئاژاوه و كوشتاره به‌ڵام هه‌مووی به تاریكی و به كه‌شوهه‌وای لێڵ و ناڕوونیدا جێبه‌جێ بكرێ. هه‌رجۆره ڕوونبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و وشیاریی خه‌ڵك به دوژمنی سه‌ره‌كییان ده‌زانن و وه‌ك هه‌ره‌سی به‌فر لێی ده‌تۆقن!