![](/weney-mallperr/13134.jpg)
کوردستان میدیا: دوای خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کورد کە شاری دیاربەکری کوردستانی باکوور، ئەو خۆپیشاندانە کێشرایە توندوتیژی و پۆلیسی تورکیە بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران کەڵکی لە گازی فرمێسکڕێژ وەرگرتووە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، نزیک بە دوو هەزار هاووڵاتیی کورد بە خۆپیشاندان لە دیاربەکر خوازیاری ئەوە بوون کە حکوومەت نیزامیی لەو شارە کۆتایی پێ بێت، بەڵام پۆلیسی تورکیە بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران کەڵکی لە گازی فرمێسکڕێژ وەرگرتووە.
لە شارە کوردنشینەکانی وەک جزیرە، نێسیبین و دیاربەکر تا ئێستا حکوومەت نیزامییە و ڕاگەیاندنەکانی تورکیه ڕایانگەیاندووە کە؛ خەڵکی سڤیلی ئەو شارانە بۆ ناوچە ئەمنەکان کۆچ دەکەن، بەڵام ئەو کەسانەی کە بە ناچاری لەو شارانە ماونەتەوە لە هەموو خزمەتگوزارییەک بێبەشن.
هەروەها بە هۆی حکوومەت نیزامی لە ناوچەکوردنشینەکانی تورکیە نەخۆشخانە، قوتابخانە و ئیدارە دەوڵەتییەکان داخراون.
پارتی دێموکراتیکی گەلان (HDP) ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئەرتەشی ئەو وڵاتە و پارتی کرێکارانی کوردستان لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا، ١٢٩ کەس کوژراون.
فیگەن یوکسکداغ نوێنەری پارتی دێموکراتیکی گەلان لە پارلەمانی تورکیە، ڕۆژی ڕابردوو لە قسەکانیدا لە پارلەمانی ئەو وڵاتە داوای کرد کە حکوومەتی نیزامی لەو شارانە کۆتایی پێ بێت و ناوبراو تورکیەی بەوە تاوانبار کرد کە دەوڵەتی تورکیە تەنانەت ئیزن بە کوردەکان نادات کە کوژراوەکانی خۆیان بنێژن.
هەروەها سەلاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاندووە کە پێویستە کورد لە تورکیە خودموختاری هەبێت و ئەوەش ناڕەزایەتیی بەرپرسانی باڵای تورکی لێکەوتووەتەوە.